undpiraq

حوكمڕانی دیموكراتیانە

پوختە

دوا بە دوای چەندان ساڵ لە ململانێى بەردەوام، دامەزراوەکانی حوکمڕانێتی لە عێراقدا ڕۆڵێکی سەرەکیان هەیە لە دروستکردن و پەرەپێدانی ژینگەیەکی ڕەخساو بۆ بەرقەراربوونى ئاشتی. ساڕێژکردنەوەی دابەشبوون و گرژیە کۆمەڵایەتیەکان کە بەهۆی ئابوری و دەرفەتە نایەکسانەکانەوە دروست بووە لەگەڵ بەدەرنان و پەراوێزخستنی کۆمەڵانی خەڵک بەهۆى ڕەگەز و نەژاد و ناوچەگەرییەوە - پێویستی بە ستراتیژیەتێکی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی چڕوپڕ هەیە لەلایەن دامەزراوە نیشتیمانیەکانەوە کە بەدەنگەوەچوونی هەبێت بۆ پێویستی و ئەولەویەتەکانی خەلکانی دۆخناسک و پەراوێزخراو بە تایبەتی ئافرەتان و گەنجان.

ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ کەمکردنەوەی هەژاری 2018-2022 دان بە ئاستەنگیەکانی حوکمڕانێتی و بەرپرسیارێتی و کاریگەرییان بەسەر توانا  و کارابوونی وڵاتەوە دەنێت بە درککردن بە بەشداربوونیان لە بڵاوبونەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی و لاوازى شێواز و بەدەنگەوەچوونی خزمەتگوزاریە گشتیەکان.

بە مەبەستی گێڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوە حوکـوکڕانییەکان و شەرعیەتی وڵات، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتیوانی لە بەرپرسیارێتی و شەفافیەت و دامەزراوەی کارا دەکات بەشێوەیەک کە بتوانن خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکان دابین بکەن. ئەمەش لەڕیی ڕاوێژکاریی سیاسی و کارەوە بۆ پلاندانانی گشتگیر و بەشداریپێکار و بەدەنگەوەچوو لەگەڵ پرۆسەکانی دانانی بوجە و بڕیاردان بەدەست دێت کە ڕەنگدانەوەی بەسەر پێویستی و ئەولەویەتەکانی خەلکانی دۆخناسک هەیە.

پڕۆژەكان و دەستپێشخەریەكان

پشتگیركردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق

پیشتوانی لە فەرمانڕەوایی كەرتی ئاسایش و دادوەریی

پشتیوانی بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام

تەكنەلۆژیای زانیاری گوگرافی

یان سیستەمی زانیایی گوگرافی كە بەكاردەهێنرێت بۆ گەڕان و بەدواداچوون بۆ شوێنەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای كەربەلا بە هاوبەشی نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و حكومەتی عێراق.

 زیاتر.