سەقامگیرکردن
تێڕوانینی گشتی
لەسەر داوای حكومەتی عێراق و بە پشتگیریەکی بەهێزەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ ریشەكێشكردن و لەناوبردنی داعش، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە حوزەیرانی 2015 دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دامەزراند بۆ یارمەتیدانى گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەكان و زەمینەسازی بۆ بنیاتنانەوە و بوژاندنەوە، هەروەها بۆ پارێزگاریكردن لەوەی كەوا جارێكی تر توندوتیژیی و توندڕەویی سەرهەڵنەداتەوە. هەوڵەكانی سەقامگیركردنەوە لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان بۆ هێنانەكایەوەی سەقامگیری خۆی دەبینێتەوە لە گەیاندنەوەی خزمەتگوزرایەكان بۆ كۆمەڵگا ناوخۆیەكان لە تۆڕی كارەبا وچاككردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان و پردەكان، هەروەها بەدابینكردنی هەلی كاری كاتی بۆ خەڵكی ناوچەكان لەسایەی كاركردنیان لە ڕاماڵینی پاشماوەكانی وردەبەر و یارمەتیدان لەوەی كەوا ناوچەكان و گەڕەكەكان جارێكی تر بوژاندنەوە بەخۆیەوە ببینێت.
پڕۆژەكان و دەستپێشخەریەكان
دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن
بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران
4.2 ملیۆن
خهڵكی ئاواره گهڕاونهتهوه بۆ زێدی خۆیان
زیاتر له 1.6 ملیۆن
به ئاوارەیی ماونهتهوه
5.7 ملیۆن
سوودمەند
زیاتر له 2,000
پڕۆژه تهواوكراوه
95%
لە كارهكانی سهقامگیری دراون به بەڵێندهری ناوخۆیی كهرتی تایبهت