پڕۆژەی ئاشتەوایی گشتگیر
ناوی پڕۆژە: | پشتیوانی بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام |
حاڵەت: | بەردەوامە |
ماوە: | 2018 – 2020 |
ڕووماڵی گوگرافی: | هەموو ناوچەكانی عێراق |
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: | هەموو ئامانجەكان 1-17 |
هاوبەشەكان: | حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان |
پوختەی پڕۆژە
پڕۆژەی ئاشتەوایی گشتگیر پشتیوانی دەکات لە ئەجێندای نیشتیمانی بۆ ئاشتەوایی ماوەدرێژ لەڕێی دروستکردنی ژێرخانەوە بۆ برەودان بە ئاشتی لەنێو کۆمەڵگەدا و جەختکردنەوە سەر کۆمەڵگا دۆخناسکەکان و کەمایەتیەکان لە عێراقدا. ئاشتەوایی گشتگیر میکانیزمەکانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا دروست دەکات و بەهیزى دەکات و خزمەتگوزاری ئابورى کۆمەڵایەتى دابین دەکات و توانستەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سیستەمی نیشتیمانی بەهێز دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر هەماهەنگی ئەنجام بدرێت و پلان بۆ هەوڵەکانی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی لە عێراقدا دابنرێت.
تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە
پەرەدراوە بە میکانیزمەکانی ڕاوێژکاری کۆمەڵگا و گفتوگۆ، بە 24 لیژنەی ئاشتی نێوخۆییەوە.
هەشت کۆمەڵەی ئاشتی ژنان دامەزرێنراون، پاش کۆنفرانسێکی ژنان لەگەڵ 100 بەشداربوودا لە دیالە و نەینەوا و ئەنبارەوە.
پەرەدراوە بە میکانیزمەکانی ڕاوێژکاری کۆمەڵگا و گفتوگۆ، بە 24 لیژنەی ئاشتی نێوخۆییەوە.
ڕاهێنان کردن بە زیاتر لە 115 کارمەندی کۆمەڵایەتی بۆ دابینکردنی پشتیوانی دەروونی-کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی قوربانیانی توندوتیژی لە دۆخی ململانێدا.
شەش گفتوگۆی هەمەلایەنەی لەگەڵ لاوان و کارتێکارانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنجامداوە لە بەغدا و موسڵ و دەشتەکانی نەینەوا و سلێمانی و دیالە و دهۆكدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵمەتی دیجیتاڵی بۆ داکۆکیکردن لە ئاشتەوایی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
هەڵمەتی گشتی تۆڕی کۆمەڵایەتی و ڕکابەرایەتی بۆ ئاسانکاری گفتوگۆ لەسەر پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و یەکبوون لە عێراقدا.