چەندین ڕابەرى ئاینى خاوەن بیروباوەڕى جیاواز لە سەرانسەرى عێراقدا بەیەکەوە یادى فرەچەشنى عێراق دەکەنەوە و بەرو بە ئاستى دەدەن لە کۆمەلگاکانیاندا.
بە پشتیوانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپ یدان لە عێراق، 87 ڕابەرى ئاینى لە هەولێر و بەغدا و ئەنباڕ و نەینەوا ئامادەى ڕاهێنانێکى ئۆنلاینى 8 ڕۆژى بوون کە هاوکات بوو لەگەڵ کۆتاییهێنان بە ئاستەنگەکان لە 2020 و ماوەیەکى جیهانى بەهیواى شتى باش لەم ساڵدا. شەش جۆر بیروباوەڕى ئاینى نوێنەرایەتییان هەبوو لە ڕاهێنانەکەدا کە بریتى بوون لە موسوڵمانى سونە و شیعە و مەسیحى و یەزیدى سائیبى مەندائى و زەردەشتى ویارسانى و بەهائى.
لەبارەى ڕاهێنانەکەوە
ڕاهێنانەکە وۆرکشۆپى لەخۆ گرتبوو لەبارەى بنیاتنانى ئاشتییەوە کە جەختیان لەسەر بەرەوپێشبردنى دیالۆگ و دەربڕینى داهێنەرانە و پێکەوەژیان لە سەروبەندى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنادا و ڕۆڵى ئافرەتانى عێراق لە بنیاتنانى ئاشتیدا. هەروەها یارمەتى سەرکردە ئاینییەکانى دا بۆ ئەوەى بتوانن زانیارى ورد لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بۆ خەڵکى بڵاو بکەنەوە و لەگەڵیدا تواناى پێویست بۆ جێبەجێکردنى دەستپێشخەرى ئاشتى کۆمەڵگا زیاد بکەن.
تۆڕێکى پێکەوەژیان لە نێوان سەرکردە ئاینییە ڕاهێنراوەکاندا دروست دەکرێت بەمەبەستى برەودان بە دیالۆگ و بەیەکەوەژیان و قبوڵکردنى یەکتر لە نێو کۆمەڵگاکاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ 24 کۆمەڵگاى ئاشتى پشتیوانیکراو لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ پەرەپێدان لەسەرانسەرى وڵاتدا.
بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق سوورە لەسەر بەرەوپێشبردنى خۆشگوزەرانى کۆمەڵگا و بنیاتنانى پێکەوەژیان لەڕێگەى برەودان بە ئاشتی و یەکتر قبوڵکردن لە نێوان ئاین و نەتەوە جیاوازەکانەوە لە عێراقدا، سوپاس بۆ ئەو هاوکاریە دەستکراوەیەى حکومەتى دانیمارک.