لاوان داهاتوون: عێراق یادى ڕۆژى جیهانى لاوان دەکاتەوە

2021 August 12

زیاتر لە نیوەى دانیشتوانى عێراق، کە 40 ملیۆن کەسن، تەمەنیان لەخوار 25 ساڵانەوەیە. لاوان یەکێکن لە بەبەهاترین سەرچاوەى بنیاتنانەوەى عێراقێکى درەوشاوە و گشتگیر ، لە کاتێکدا عێراق لە قۆناغێکى گرینگى بەرەوپێشچووندایە پاش چەندین دەیە لە جەنگ و قەیرانى ئابوورى و لە ئێستاشدا پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لەگەڵ لاوانى گشت ناوچەکانى کۆمەڵگاى عێراقى و لەسەرانسەرى بەرنامە جۆراوجۆرەکانیدا لەگەڵ لاواندا بەشدار دەبێت لەنێویاندا سەقامگیرى کۆمەڵگا و پێکەوەهەڵکردنى کۆمەڵایەتى و ئەمنیەت و ژینگە و گۆڕانى کەشوهەوا و داهێنان هەن.

بەمەبەستى یادکردنەوەى ڕۆژى جیهانى لاوان، داوامان لەو لاوانەى لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق پشتیوانیکراون دەنگیان هەڵبڕن و بیرۆکەکانیان لەبارەى گرینگى بەشداریپێکردنى لاوان لە بڕیاردان بەرەو داهاتوویەکى باشتر بەشداری پێبکەن.

Your image title

کەوسەر ئەل موحەمەدى، 30 ساڵان، ئەندامى کۆمەڵەى ئەنباڕ بۆ ئاشتى کە لە لایەن بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق پشتیوانى دەکرێت، دەڵێت: "لەڕێگەى توانادارکردنى لاوانەوە، ڕەگى توندڕەوى و توندوتیژى لەناو دەبرێت و بەرەو چاکبوونەوە هەنگاو دەنێین."

 

بیلال ى تەمەن 22 ساڵان، قوتابى بەشى ئەندازیارییە لە بەسڕە و بەشدارى خولى ڕاهێنانى پەیامنێرانى کۆمەڵگاى کردووە کە سەر بە بەرنامەى پەرەپیدانى ناوچە نیوخۆییەکانى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانە، دەڵێت: "لاوانى عێراق توانایەکى ئێجگار ناوازەیان هەیە بۆ خۆگونجاندن و بەرەنگاربوونەوەى ئاستەنگەکان و بەردەوامى لە دروستکردنى شتى سەرنجڕاکێش. ئەمە گرینگییەکى تایبەتى هەیە بۆ بەشداریپێکردنى لاوان لە بڕیارە گرینگەکاندا، چونکە ئەوان لە خەڵکەکە و پێویستییە هەنووکەییەکەیان تێدەگەن."

شموس ئەحمەد، ى 21 ساڵ، ئەندامى ڕێکخراوێکى لاوان لە خزمەتى کۆمەڵگادا کە بەشدارى لە بەرنامەى سەرکردایەتى گەنجان ى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێداندا دەکات، دەڵێت: "ڕێگەدان بە لاوان بۆ ئەوەى بڕیارى خۆیان بدەن بناغەیەک فراوانتر بۆ بەشدارى هاونیشتیمانیان دروست دەکات و دەبێتە هۆى بنیاتنانى کۆمەڵگایەکى بەهێزتر و گشتگیرتر. لاوانى عێراق بەرزخوازن و تواناى کارى چڕیان هەیە بۆ دەستەبەرکردن ئامانجەکانیان."

***

نرا سەعدۆ، تەمەن 21 ساڵ، سودمەندى ڕاهێنانى پیشەیى لە چوارچێوەى پڕۆژەى تاقیکراوەى یەکخستنەوەى پاراستنى کۆمەڵگاى سەر بە چاکسازى کەرتى ئاسایش ى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، دەڵێت: "بەشداریم لەم بەرنامەیەدا کرد چونکە هانى گەنجان دەدات بەرەو کارکردنێک دەست لەناو دەست بۆ هێنانەدى گۆڕانکارى ڕیشەیى و ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى لاوان ڕۆڵیان لە بڕیارە گرینگەکاندا هەبێت. پێشنیارم بۆ لاوان ئەوەیە کە دەتوانن بەیەکەوە هەماهەنگى بکەن بۆ بنیاتنانەوەى عێراقى نوێ."

Your image title


سەقر عبدالکریم میحنە، 23 ساڵ، دامەزرێنەرى شیرینى و هەویرکارى ئەل باشە، وەرگرى گوژمەیەکى بچوکى بازرگانى لە بەرنامەى بەرنامەی هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیرانى عێراق ى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، دەڵێت : " لاان ڕۆڵێکى گرینگ دەبینن لە پەرەسەندنى عێراقدا. بڕوام وایە کە هەر تاکێکى عێراقى خاوەنى توانا و بەهرەیەکى دەگمەنە. بەڵام لەبەر نەبوونى دەرفەت، زۆرێک لە لاوانى عێراق پێویستیان بە پشتیوانى دروست و هاندانە بۆئەوەى بەرەو داهاتوویەکى باشتر هەنگاو بنێن. هەربۆیە، پێویستمان بە بەهێزکردنى زیاترى لاوان هەیە بۆ دڵنیاییدان لە داهاتوویەکى باش لە عێراقدا."

حەنین هانى، تەمەن 27 ساڵ، دەرچووى کۆلێژى زانستى زانکۆى موسڵە، سوودمەندى نۆژەنکردنەوەى زانکۆى موسڵە لەلایەن دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدانەوە، دەڵێت: " زۆر ئاستەم بوو بۆ قوتابیان دواى نەمانى داعش دووبارە بکەوینەوە سەر ڕێچکەى خوێندن. پەتاى کۆرۆناش کۆمەڵێک ئاستەنگى لەگەڵ خۆیدا هێناوە بۆ زانکۆ. بەڵام لە لە نێو گشت ئەمانەدا هەمووان لەسەر ئەوە کۆکبوون کە کۆڵنەدەن. ئێمە کۆمەڵێک لاوى ئێجگار پابەند و بەرزخوازین."

" لە ئێستادا، لاوانى عێراق گەورەترین پێکهاتەى کۆمەڵگاى عێراقن. زۆر گرینگە کە لە بڕیارداندا بەشدارییان پێ بکرێت لەکاتێکدا خاوەنى دیدگایەکى فراوانى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابوورین کە دەتوانن چەندین چارەسەر بخوڵقێنن."

ئەمە گوتەى فیردەوس نازمى تەمەن 26 ساڵانە، کە ئەندامى ڕێکخراوى لاوانى خزمەتە و بەشدارى بەرنامەى سەرکردایەتى لاوانى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانە.

فاتیمە ناسڕ عبداللە، تەمەن 24 ساڵ، کامپینکارێکى سپارکە و بەشدارێکى خولى ڕاهینانى پەیامنێرانى کۆمەڵگایە لە چوارچێوەى بەرنامەى بەرەوپێشەوەدا، دەڵێت: " گرینگترین شت کە لاوان دەتوانن ئەنجامى بدەن بۆ عێراق بریتییە لە پەرەپیدانى خود و هەمیشە نوێبوونەوەیە. زۆر گرینگە لاوان لە پڕۆسەى بڕیارداندا بەشداربێت چونکە لاوان داهاتوون."