بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەڵدەستێت بە میوانداریکردنى کۆنفرانسى هاوبەشی نێوان ئاینیەکان دەربارەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەمەبەستى هاندانى گەڕانەوە و یەکخستنەوەى ئاوارەکان لە پارێزگای دیاله

2022 February 27

هەولێر، هەرێمى کوردستانى عێراق، 27 ى شوبات 2022- ئەمرۆ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەچاودێری وەزارەتى کۆچ وکۆچبەرانى عێراق وئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران وپارێزگارى دیاله‌، و بەپشتیوانى حکومەتى ئەڵمانیا میوانداری کۆنفرانسى هاوبەشی نێوان ئاینەکانی کرد بۆ 100 کەسایەتی لە ڕابەرانى ئاینی لە پارێزگاى دیاله.‌

ئەم کۆنفرانسە کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، کەسایەتییەکان لە ڕابەرانی ئاینیی شیعە وسوننە لە دیالە کۆدەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرەوپێشبردنى ئاشتەوایی وپێکەوەژیانی ئاشتییانە وبەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی پەڕگیر لەپارێزگای دیالەدا، لەگەڵیدا هاندانی گەڕانەوە ویەکخستنەوەى خانەوادە ئاوارەکان.

ئەم کۆنفرانسە بەشێکە لە زنجیرەیەک کۆنفرانسى هاوشێوە کە بۆ پارێزگاکانی ئەنبار ونەینەواو سەلاحەدین سازکرابوون، هەروەها پاش واژۆکردنى یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانى عێراق لە 8 ی ئەیلولی 2021 دا کە هاوبەشیی نێوان هەر دوولای بەهێزتر کرد لە پێناو پشتیوانیی کردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان ویەکخستنەوەیان لە عێراق. لە چوارچیوەى بەرنامەیەکدا کە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لەگەڵ ڕابەرانى ئاینە جیاجیاکانەوە ئەنجام دەدرێن، ڕێگاخۆشکەر دەبن بۆ بەدیهاتنى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوامى تایبەت بە ئاشتیى ودادپەروەریى و دامەزراوەى بەهێز(ئامانجى 16).

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتوو زێنە عەلی ئەحمەد، دەڵێت: "بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتى لە عێراق، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پابەندە بە هێنانەکایەی ژینگەیەكی لەبار بۆ یەکخستنەوە وڕێگرتن لە توندڕەوی پەڕگیر لەناو کۆمەڵگا عێڕاقییەکاندا. ئێمە خۆشحاڵین کە شان بەشانی وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران لە عێراق وئەمیندراێتی ئەنجومەنی وەزیران وپارێزگاری دیالە کار بۆ دامەزراندنی ئەم تۆڕە گرنگە بکەین لە نێوان ڕابەرە ئاینییە سەرەکییەکاندا".

بەڕێز جاسم حەلبوسی جێگری ئەمینداری گشتیی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت "ڕابەرانى ئاینى ڕۆڵێکى گرینگ دەبینن لە هاندانى کۆمەڵگادا. گفتوگۆى ئاشتیانەى ئاینى باغەى پێکەوەژیانە و هانى گەڕانەوە و تێکەڵبوونەوەى ئاوارەکان دەدات و لەهەمان کاتدا هەنگاوێکە بەرەو ئاشتى کۆمەڵایەتى. ئەمەش بۆ کۆمەڵگایەکى فرەچەشنەى وەک دیالە گرینگییەکى زۆرى هەیە."

بریکارى وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، بەڕێز کەریم حسێن عەلى ئەل نورى، جەختى کردەوە کە” بەهۆى کاریگەرییانەوە بەسەر کۆمەڵگادا، کارکردن لەگەڵ ڕابەرانى ئاینیدا گرینگە. دەتوانن لەڕیگەى گوتارەکانیانەوە ببن بە پەیامبەرى ئاستى و یەکێتى و پێکەوەژیان. ئەم بەشددارییەش دەبێتە هاندەریک بۆ گفتوگۆیەکى هیمنانەى ئاینى.”

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڕێز موسەننا عەلی تەمیمی پارێزگاری دیالە دەڵێت "سەرنجخستنە سەر دەستخستنى ئامادەباشى کۆمەڵگا بۆ گەڕانەوە و تیکەڵبوونەوە بابەتێکى گرینگە لە پارێزگاى دیالەدا و هاندانى ڕابەرانى ئاینى بۆ بنیاتنانى ئاستى لە عێراقدا گرینگییەکى زۆرى هەیە."

 لە ساڵى 2020 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەرنامەیەکى پێنج ساڵەى بۆ پێکەوەهەڵکردنى کۆمەڵایەتی بەگەڕخست بەمەبەستى برەودان بە کۆمەڵگایەکى بەهێزتر وئاشتیخوازتر و یەکگرتووتر لە گشت ناوچەکانى عێراقدا.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی | 1982 110 790 964+