نووسینى: سوندس عه‌باس
به‌گه‌ڕخستنى نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ به ئهولهویهتكردنى پێوه‌ر وئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌ت به ژینگه له عێراقدا كه گرنگیه‌كى زۆرى ده‌بێت بۆ حكومه‌تى عێراق، به له‌به‌رچاوگرتنى هێما سه‌ره‌كیه‌كانى ئێستا ومهترسیهكانى ژینگه‌یی وئارستهكان وخواست وپێكه‌وه كاركردن وجێگۆركێ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانى تر‌ى په‌رپێدانى به‌رده‌وام. ئه‌مه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى چوارچێوه‌ى كاركردن بۆ ڕه‌هه‌نده‌كانى ژینگه‌یی له ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام له‌هه‌رێمه عهربییهكاندا.
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان له عێراق وه وزارهتى پلاندانان وۆركشۆپێكیان ڕێكخست له‌سه‌ر به ئهولهویهتهكردن ودیاریكردنى كاریگه‌رى ڕه‌هه‌نده‌كانى ژینگه‌یی له ئهمانجهكانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام وبههێماكردنى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ى نیشتمانى عیراقی‌دا به‌جه‌خت كردنه سه‌ر ئامانجه‌كانى2: نه‌هێشتنى برسێتى، ئامانجى 6: ئاوهپاك وپاكوخاوێنى، ئامانجى 7: وزه‌ى پاك و هه‌رزان، ئامانجى 12: به‌كاربردنى به‌رپرسانه وبه‌رهه‌مهێنان، ئامانجى 13: رێوشوێنه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌ش وهه‌وا، ئامانجى 14: ژیان له‌ژێر ئاودا، ئامانجى 15: ژیان له‌سه‌ر وشكانى. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه له باردۆخێكى تایبه‌تى هاتۆته ئاراوه، كه له كاتێكدا عێراق یه‌كه‌مین ڕاپۆرتى پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانە دیار ده‌خات، له دیدگایه‌كى نیشتمانى باڵا له‌ساڵى 2019، بۆ ئاڵوگۆركردنى زانیاریه‌كانیان وشاره‌زایان لهجێبهبهجێكردنى پلانى 2030 وئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام.
وۆركشۆپه دوو رۆژیه‌كه كه له به‌روارى 25-24 مانگى تشرینى یه‌كه‌م 2018 له‌به‌غدا سازكرا ونزیكه‌ى 32 كه‌س له‌شاره‌زایان ونوێنهردانى چه‌ندین وه‌زاره‌ت به‌شداریان تیاكرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن وتاوتوێكردنى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌ت به‌بوارى ژینگه كه‌وا گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ى ببێته وه‌كو ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك بۆ پلانى ئه‌وله‌ویاته نیشتمانیه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان (2018-2022) وه ڕه‌شنووسى ڕوانگه‌ى عێراقى نیشتمانى 2030، له‌گه‌ڵ پێوره وئامانجه‌كانى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام. له‌میانى وۆركشۆپه‌كه‌دا، شاره‌زا له‌سه‌نته‌رى هه‌رێمى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان له‌عه‌مان (د.وه‌لید على، پسپۆرى هه‌رێمى له گۆڕانكاریه‌كان له كه‌ش وهه‌وا) به‌شداربووانى ئاشنا كرد به ئامرازى قالبى شيكردنهوه بۆ به‌كارهێنانى وه‌كو جۆرێك له ئاسانكارى بۆ دیاریكردنى كۆمه‌ڵێكى پوختكراو له ئامانج وهێماكانى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام له بوارى ژینگه‌یی كه‌وا تایبه‌تمه‌ندیه‌كى زۆرى هه‌یه. هه‌روه‌ها وئامرازهكه نیشانى دا كه‌وا چۆن ڕه‌هه‌نده‌كانى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌ت به‌ژینگه كاریگه‌رى وكاردهكاته سه‌ر ئامانجه‌كانى تر‌ى په‌رپێدانى به‌رده‌وام كه له نێویان ئامانجى 1، 5، 6 هه‌روه‌ها ئامانجى 16.
بۆ تاوتوێكردنى شياویهكهى به‌شداربووان دابه‌شكران بۆ چوار گروپى كاركردن له بوارى ژینگه‌یی، هه‌روه‌ها گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى بناغه‌ى سه‌ره‌كى بۆ ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌ت به بوارى ژینگه‌یی وئامانج وپێوهرهكان بۆ عێراق ئه‌مه‌ش به‌به‌كارهێنانى قالبى شیكردنه‌وه. هه‌رگروپێك كارى كردووه بۆ دیاریكردنى كارلێكى نێوان ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام ونیشانهكانى بنه‌ما له‌سه‌ر پلانى نیشتمانى بۆ 2030 بۆ گه‌شه‌پێدان به‌به‌كارهێنانى قاڵبێكى شیكردنه‌وه. هه‌رگروپێك دهرنجامهكانى سه‌ره‌تایه‌كانى پێشكه‌ش كردووه بۆ شیكردنه‌وه وجێبه‌جێكردنى كارى زیاتر وپهیوهندار به‌گرنگترین ئهولهویاتهكانى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌ت به‌ژینگه.
جێگرى وه‌زیرى پلاندانان، دكتۆر ماهر جۆهان ووتى:"ئه‌م وۆركشۆپه ئه‌نجامدرا وهبه ههماههنگیهكى نزیك له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌زنجیره وۆركشۆپێك به مه‌به‌ستى پشتگیركردنى حكومه‌تى عێراق بۆ به‌گه‌ڕخستنى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌ت به بوارى ژینگه‌یی وڕێكخستنى ئهولهویتهكانى هاوڕا له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانى تر‌ى په‌رپێدانى به‌رده‌وام، له كاتێكدا عێراق ڕاپۆرتى پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانە پێشكه‌ش ده‌كات له‌میانه‌ى كۆربه‌ندى سیاسى ئاست به‌رز له‌ساڵى 2019 دا ".
ئه‌م وۆركشۆپه نه‌خشه ڕێگایه‌كه بۆ ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌تكراو به بوارى ژینگه وبه ئهولهویتكردنى له‌عێراقدا به جهخهتكردن له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر ئامانجه‌كان وپێوهرهكانى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام وكاریگهریكهشى له‌سه‌ر ئامانجه‌كانى تر په‌رپێدانى به‌رده‌وام.
ده‌ست ده‌كرێت بهشیكردنهوهى دهرنجامهكانى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌ت به بوارى ژینگه‌یی له میانى قالبێكى شیكردنه‌وه كه زیاتر شلۆڤه ده‌كرێت وه یه‌كده‌خرێت له‌لایه‌ن شاره‌زا نیشتمانیه‌كان وله گشت كه‌رته‌كان، وهه‌روه‌ها له‌ڕۆشنایی دۆكیومێنتى تر‌ى ستراتيجيدا. دهرنجامهكان بڵاوده‌كرێته‌وه وبهكاردههێنرێت به‌شێوه‌كى گونجاو له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ى نیشتمانى عێراقى 2030، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌ت بوارى ژینگه‌یی.
ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌م وۆركشۆپه كاریگهریكى زۆرى ده‌بێت بۆ یارمه‌تى دانى عێراق بۆ ره‌خساندنى ئاسنكارى پێویست له‌جێبه‌جێكردن، چاودیركردن، و به‌دواداچوون وبهرزكردنى ڕاپۆرت له ڕه‌هه‌نده‌كانى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام تایبه‌ت به‌ژینگه. هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه كههاوكاردهبێت بۆ عێراق له‌چۆنیه‌تى بهروپێشچوونى وڵات له ده‌رباره‌ى جێبه‌جێكردنى ئامانجه‌كانى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام لهكرۆكى ڕیبازهكهى وپلاندانانى چێوه‌ى كاركردن له ڕاپۆرتى پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانە پێشكه‌ش ده‌كات له‌میانى ساڵى 2019 دا ولهكۆربهندى سیاسى ئاست به‌رزى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.