دوو ساڵ پاش ئازادکردنی عێراق لە داعش، بابەتەکانی ئاشتی و ململانێ و ئاشتەوایی دەبنە جێی سەرنج و گرنگی پێدان لە زانکۆکانی ئەم وڵاتەدا.
ئاشتی و ململانێ و پەروەردە
2020 May 16
لە عێراقدا، خوێندنی فەرمی بۆتە دەروازەیەك بۆ گەنجانی پێداگر بۆ ئەوەی ببینن وڵاتەکەیان بەرەو چاکبونەوە دەڕوات پاش چەندان ساڵ لە ململانێ و لە کۆتاییدا بە ئاشتەوایی پێکەوە بژین. چل و چوار خوێندكار لە زانکۆکانی ئەنبار و بەغدا و موسڵ کۆبوونەوە و بەشداربوون لە یەکەمین یەکەدا بۆ تەواوکردنی دبلۆمی باڵا لە خوێندنەکانی ئاشتی و ململانێدا لە کۆتاییەکانی 2019 دا و بەمەش بونە یەکخستنی کۆمەڵێك ڕێبازی ئەکادیمی بۆ پیشاندانی پابەندبوونیان بە عێراقێکی یەکگرتووەوە.
د. عەبدولجەبار، لە بەشی توێژینەوەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وتی "بەهۆی ئەوەی چەشتومانە و بینومانە، گرنگە وەبەرهێنان بکەین لە لێکۆڵینەوەکانی ئاشتیدا. ئێمە باوەڕمان وایە تاکی خوێندەوار دەبێتە پەیامبەر لە کۆمەڵگەکانیاندا بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتوری ئاشتی."
لەماوەی دوو ساڵدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و ڕێكخراوى ناوخۆیی ئهملى عێراقى وزانكۆى ئهنسبۆرك لە نەمسا پشتیوانیان کرد لە ئەکادیمیاکارانی زانکۆکانی بەغدا و تکریت و ئەنبار و بەسڕە و کەربەلا و کوفە و موسڵ بۆ پەرەپێدان بە یەکەمین پەیڕەوەی نیشتیمانی بۆ خوێندنی ئاشتی و ململانێیەكان. خوێندکارانی ئەم ساڵەی خوێندن 2020 کە پشتگیری دەکرێن لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە، دەبنە یەکەمین پۆل كە ئاشتی و ململانێ دەخوێنن وەکو مەیدان و بوارێکی گرنگی خوێندن بۆ چاکبونەوەیەکی نیشتیمانی کە لەلایەن عێراقەوە ڕابەرایەتی دەکرێت.
پرۆفیسۆر عارف ساڵح لە فاکەڵتی یاسا لە زانکۆی ئەنبار وتی:"ئەم مەنهەجە مۆرکێکی عێراقیی پێوەیە و ڕەنگدانەوەی شوناسی عێراقیە و دەرکێشراو و ڕەنگدانەوەی واقیعی کۆمەڵگەی عێراقیە، لە دەرەوە نەهێنراوە و ڕەنگدانەوەی شوێنی تر نیە."
پێکەوە ژیان بە ئاشتی بریتیە لە قبوڵکردنی جیاوازیەکان و گوێگرتن لەکەسانی تر و درککردن پێیان و ڕێزگرتن لێیان بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگەیەکی تێگەشتوو وە گشتگیردا ژیان بەسەر بەرین. ئەم خوێندکارانە لە زانکۆی بەغدا پەیامی خۆیان بەشداری پێکرد دەربارەی ئاشتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بۆ پێکەوە ژیانى ئاشتيانە.
دەربارەی خوێندنی ئاشتی لە عێراق
ئەم پەیڕەوەی خوێندن لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 پەرەیپێدراوە لە ڕێی هەماهەنگیەکی سەرکەوتووانەی نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و رێكخراویی ئەلئەمەلی عێراقی و زانکۆی ئینسبۆرك و هاوپەیمانی زانکۆکانی عێراق بۆ خوێندنی ئاشتی، هەروەها بە کۆمەکیەکی باشی وەزارەتی هەماهەنگی ئابووری ئەڵمانیا لە ڕێی بانكی پەرەپێدانی ئەڵمانیا و حکومەتی یابان.