پلانی ستراتیژی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ ساڵانی 2017-2021
پلانی ستراتیژی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ ساڵانی 2017-2021
2017 December 4
ديارى كراو لهئەجێندای 2030 بۆ پەرەپێدانی بەردەوام كهپابەندە وجهخت دهكاتهسهر بنەماکانی جیهانیبوون ویەکسانی وپشتگوێ نەخستنی کەسەوە، ڕوانگەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ پلانی ستراتیژی بۆ ساڵانی 2018-2021 بریتیە لە یارمەتیدانی وڵاتان لە بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام، ئهمهش لەڕێی ڕیشەکێشکردنی هەژاری بەهەموو جۆر و شێوەکانیەوە، خێراکردنی گۆڕانکاریی لە هەیکەلیەتدا بۆ پەرەپێدانی بەردەوام وبنیاتنانی توانای هەستانەوە بەڕووی بارى شۆك وکارەساتهكاندا.
ئەم پلانە ستراتیژیە ڕوانگەیەك دادهنێت بۆ پەرەسەندنی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا، ئهمهش بە وەڵامدانەوەی گۆڕانکاریەکان لە دیمهنى پەرەپێدان وپەرەسەندنی پێویستیەکانی هاوبەشەکانمان. بە بنیاتنان لەسەر ئەو ئەزمونەی هەمانە تاوەکو ئەم ساتە وەختە، ئەوە پیشان دەدات چۆن ئێمە پشتیوانی وڵاتان دەکەین لە بەدیهێنانی ئەجێندای 2030 وئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا لەگەڵ ڕێکەوتنە پەیوەندیدارەکان. ئەم پلانە جارێكى تر پشتیوانی پابەندبوونەکانمان دەکات بۆ بههاوبهشى کارکردن لەگەڵ حکومەتەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی وکەرتی تایبەت، وەکو پاڵنهرێك وئاسانکارێك بۆ پشتیوانکردنی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان بەو شێوەیەی لەلایەن دەستەی گشتیەوە ئهركهكان داڕێژراوە.
پلانە ستراتیژیەکە باسی ئەوە دەکات چۆن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە شێوەیەکی باشتر خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ئهو وڵاتانەی ئێمە کاریان لەگەڵدا دەکەین، کە لەڕێی ئەم لایەنانەی خوارەوە دانراوە:
1. سێ لایەنە بەرفراوانەکەی پەرەپێدان کە لەڕێیانەوە شێوازی وەڵامەکانمانی پێ ئەنجام دەدەین.
2. زنجیرەیەك چارەسەری تایبەت کە کرۆکی کارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەخاتە ڕوو.
3. ئەو دوو پلاتفۆڕمەی کارهکانمانی لەڕێوە دابین دەکەین؛
(i) پلاتفۆڕمەکانی پشتیوانیکردن لە وڵات بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام.
(ii) پلاتفۆڕمی ڕاوێژکاریی جیهانی بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریەکان.
4. شێوازی باشترکراوی کارسازی كارهكانمان بۆ ئهوهى هەوڵەکانمان جهخت لهسهرى بكاتهوه.
خاڵەبەرچاوەکان
- تا ساڵی 2021، دەمانەوێت بەرەوپێشچوونی کردارەکی لەسەر ڕیشەکێشکردنی هەژاری بە هەموو شێوە و جۆرەکانیەوە ڕووبدات وبۆ ئهوهى بتوانرێت خەڵکی لە دەرەوەی بازنەی هەژاریدا بهێڵدرێنەوە
- خێراکردنی گۆڕانکاری لههەیکەلیەت بۆ پەرەپێدانی بەردەوام، بەتایبەتی لەڕێی چارەسەری داهێنەرانە کە کاریگەریەکەی چەندان جار زیاتر بێت بۆ ههموو ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا
- بنیاتنانی توانای هەستانەوە بەڕووی بارى شۆك کارەساتهكاندا، بە مەبەستی پاراستنی دهستكهوتهكانى پەرەپێدان