بەغدا/هەولێر- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بە هاوبەشێتی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستاندا، دوو وۆرکشۆپی یەکبەدوای رێكخست بۆ پێداچوونەوە و گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنی پلانەکان و ڕێساکان لەگەڵ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و دەستنیشانکردنی ئەولەویەتەکان. ئەم دەستپێشخەریە لە خاڵێکی دیاریکراودا دێت، كه لە کاتێکدا عێراق یەکەمین ڕاپۆرتی لەسەر پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانە پێشکەش دەکات لە کۆڕبەندی ئاستبەرزی سیاسیی لە 2019 دا بۆ بەشداریپێکردنی ئەزموونەکەی وجێبەجێکردنی ئەجێندای 2030 وئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام.
حکومەتی عێراق بە پشتیوانی چه‌ند هاوبه‌شێكى یهوهلهبوارى گه‌شه‌پێداندا، بەشدارە لە گه‌شه‌پێدانى ستراتیژیەت وپلانی نوێ بۆ پڕکردنەوەی پێویستی و ئاستەنگیەکانی گۆڕانکاری لە دۆخی قەیرانەوە به‌ره‌و پەرەپێدانی بەردەوام. حکومەتی عێراق پلانى نیشتمانى بۆ گه‌شه‌پێدان (2018-2022) ئامادەکردووە ئه‌مه‌ش بە پشتیوانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان و چەند ئاژانسێكى تری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هەروەها ستراتیژیەتی کەمکردنەوەی هەژاری پەرەپێداوە بە مەبەستی بەئامانجگرتنی دۆخناسکترین کۆمەڵانی خەڵك، بەتایبەتی وبهجهختكردنه سه‌ر ئه‌و ناوچانەیكهوا بێبه‌ش و پەراوێزخراون، هەروەها پەرەیداوە بە چێوەیکاری بنیادنانەوە و پەرەپێدان (2018-2027). حکومەتی عێراق بەشدارە لە پەرەپێدانی "ڕوانگه‌ى 2030" کە ڕێکخراوە لەگەڵ ئەجێندای 2030 پەرەپێدانی بەردەوام و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام وئەولەویەتەکانی پەرەپێدانی ستراتیژیەتی ماوە مامناوەند و ماوە درێژ دەستنیشان دەکات و ئاماژەیان پێدەدات.
وۆرکشۆپە دوو ڕۆژیەکە (3-4 ی تشرینی یەکەمی 2018) ڕێکخرا لە بەغدا و تیایدا 60 له‌كه‌سانى شاره‌زا و نوێنەرای وەزارەتە جیاوازەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنی پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی (2018-2022) و ڕەشنوسی "ڕوانگه‌ى 2030" ی عێراق وهاوتا له‌گه‌ڵ پێوه‌رو ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام. لە هەولێر، 20 له نوێنەری جیاجیاى وەزارەتەكان ئامادەی وۆرکشۆپە دوو ڕۆژیەکە بوون له‌به‌روارى (7-8 ی تشرینی یەکەمی 2018) و گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕێکخستنی ڕوانگه‌ى 2030 ی )هەرێمی کوردستانی عێراق: دیدێك بۆ داهاتوو( لەگەڵ نەخشە ڕێگای چاکسازی ئابووری نوێى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوانگەی ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام.
لە ميانى وۆرکشۆپەکەدا، شارەزایانی دەزگای هەرێمی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان وهه‌روه‌ها شاره‌زایانى گه‌شه‌پێدانى گشتگیر وتیمی پەرەپێدانی بەردەوام لە عەماننەوە هاتبوون (د. ناتالی میلباك بوش، سەرۆکی تیم و بەڕێم فێکادو تێرێف، پسپۆر)بەشداربووهكانیان ئاشنا کرد بە هەڵسەنگاندنی خێرا ویەکخراوی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان کە ئامڕازێکە تا ئێستا لەلایەن زیاتر له 60 وڵاتەوە بەکارهێنراوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ڕێخراوێتی نێوان پێوه‌ر وئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ئەولەویەتە نیشتیمانیەکان لە ڕێسا و چێوەیکاری دانراودا لەسەر ئاستی نیشتمانی ونیمچه نيشتمانیدا. شارەزایان دەرەنجامە بەراییەکانیان پێشکەشکرد لەسەر هەڵسەنگاندنی خێرا ویەکخراوی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان وپلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی (2018-2022) ی عێراق و ڕەشنوسی ڕوانگه‌ى 2030 ی عێراق، هه‌روه‌ها لەگەڵ ڕوانگه‌ى 2020 ی هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەم دەرەنجامە سەرەتاییانە ئەوە دەردەخەن کە ئاستێکی به‌رزى ڕێکخراوێتی هەیە لە نێوان ئەولەویەتە ستراتیژیەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دید و پلان و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام له‌گه‌ڵ گرینگیدانێكى باش بهخەڵكى و کێشەکانی ئاوەدانی وهه‌روه‌ها دامەزراوەى کاریگەر بەرپرسانه (ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 16).
سه‌ڕه‌ڕاى ئهوهكهوا هه‌ندێك كێشهوكهڵێن ههیهكهشایهنى گرنگی پێدانهوهكو كێشه‌كانى یه‌كخستن وبهردهوامىپێدانى ژینگه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌مشدا هه‌وڵ وكۆشش به‌دى ده‌كرێت بۆ وپتهوكدرن وفهراههمكردنى سهرهنجدانى هێماكانى پێوانه‌كردن. ڕێكخستنى دانیشتنى گروپه‌كان بۆ تاوتوێكردنى ئه‌م ده‌رنجامانه، كه‌وا به‌شدابووان زانیارى وئاشنایان فراوانتر ده‌بێت بهئامانجهكانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام ویارمه‌تیدانیان بهیهكخستنى پیلانهتایبهتیهكانیان وكاركردن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام له‌ڕێگاى هەڵسەنگاندنی خێرا ویەکخراوی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان. ئەم ڕاهێنانە ئەوەشی سەلماند کە گرنگە هۆشداری به‌رز بكرێته‌وه دەربارەی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام هه‌روه‌ها لەسەر جێبەجێکردنیان وبەرپرسیارێتیەکان و پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی له‌نێو كه‌رته‌كاندا. له‌به‌غدا، به‌شداربووان ئاشناكران بهبهجۆرهها ڕێناسى چۆنیه‌تى ده‌ستنیشانكردنى ئهولهویاتهكانى ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام، كهجهختكرایهسهر گرنگى پێویستى به‌یه‌ك گه‌یاندن له‌نێوان ئامانجه‌كانى په‌رپێدانى به‌رده‌وام وئامانجه‌كان له‌كاتى ده‌ستنیشانكردنى ئه‌وله‌ویاته‌كان لهڕێكارهكانى ئامانجه‌كانى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام.
جێگری وەزیری پلاندانانی عێراق، له‌به‌غدا د.مەهار جەوهەن وتی "ئێمە هەوڵەکانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بەرزدەنرخێنین لە پشتیوانیکردنی حکومەتدا بۆ بەگەڕخستنی ڕوانگه‌ى 2030 ی عێراق و ئامادەکردنی راپۆرتی پێداچوونەوەى نیشتمانى خۆبەخشانەلە کۆڕبەندی سیاسی ئاست بەرزدا تا پێشکەش بکرێت لە 2019 دا." هەروەها نوێنەری به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان لە بەغدا، سوندوس عەباس وتی "ڕێکخستنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و پێوه‌ره‌كان وئامانجه‌كان لەگەڵ پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی عێراق 2030 نەخشە ڕێگامانە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا."
وەکو بەدواداچوونێك بۆ وۆرکشۆپەکان، دەرەنجامە بەراییەکانی هەڵسەنگاندنی خێرا ویەکخراوی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێداندڵنیابوونى زياتر ویهكخستنى بۆ دەکرێت لەلایەن پشکدارانی نیشتیمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ولە گشت کەرتەکان، ولە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەنامە ستراتیژیەکانی تردا. دەرەنجامەکان بڵاو دەکرێنەوە وبەکاردێن تا ڕوانگه‌ى نیشتیمانی عێراق بۆ 2030 و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام زیاترهاوتا وڕێكبخرێن. ئەم شیکاریە یارمەتیدەری عێراقە تا پیشانی بدات چۆن وڵاتەکە هەوڵی داوە بۆ یەکخستنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە کرۆکی ڕێسا و چێوەیکاری پلاندانانیدا لە ڕاپۆرتی نیشتیمانی خۆبەخشانەی وڵاتەکەدا لە کۆڕبەندی سیاسی ئاست بەرز 2019 ی سەر بە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
سوندوس عەباس، پسپۆڕی ڕەگەزیی. (م): 964780197646400