UNDP Iraq

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری

ناوی پڕۆژە:

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری
 

حالەت:

بەردەوامە
 

ماوە:

2015 – 2023

بوجە:

 1.8مليار دۆلاری ئەمریكی

ڕووماڵی گوگرافی:

5 پارێزگا (ئەنبار كەركوك ونەینەوا وسەڵاحەدین دیالە)

ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام:

ئامانجەكان 3، 4، 5، 6، 8، 9، 11، 16

هاوبەشەكان:

حكومەتی عێراق

نوێترین ڕاپۆرتەكان

ڕاپۆرتی وەرزی بۆ ساڵی 2020
 

پوختەی بەرنامەكە

لە ناوەراستی 2015 دا، لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری دامەزراند بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی سەقامگیری لەو ناوچانەی بەهۆی ململانێی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە.

دامەزراوەى کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرى، بە کارکردن لە 31 ناوچەدا لە پێنج پارێزگای ئازادکراودا (ئەنبار، دیالە، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەدین) و لە نۆ کەرتی سەرەکیدا، کە بریتین لە کارەبا و تەندروستی و ئاو و پەروەردە و ئاوەڕۆ و بژێوی و شارەوانیەکان و ڕێگاوبان و پرد و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی، جەخت دەخاتە سەر شیاندنەوەی ژێرخانی گشتی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گرینگەکان بۆ ئەو کۆمەڵگایانەى لەو ناوچانەدا دەژین کە بەهۆی ململانێکانەوە زیانیان لێکەوتووە. ئەمە شیاندنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و سیستەمەکانی ئاو و تۆڕەکانی کارەبا وڕەخساندنى هەلى کارى ماوەکورت لەڕێی بەرنامەکانی کاری گشتی و شیاندنەوەی ماڵە زیانلێکەوتووەکانەوە. هەروەها ئەمە چالاکییەکانی پشتیوانیکردن لە حکومەت دەگرێتەوە بۆ بنیادنانی کۆمەڵگای ئاشتیخواز و بنیادنانی توانستیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە گرینگەکان بۆ کۆمەڵگا عێراقیەکان.

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری لەژێر فەرمانی حکومەتی عێراقدا کاردەکات کە دەستپێشخەریەکانی سەقامگیری کردووەتە پێشینەى کارەکانى بە پێى پێویستیەکانی ناوچەیەکی دیاریکراو. دوابەدوای ئەم پرۆسەی بەئەولەویەتکردنە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کاری شیاندنەوە جێبەجێ دەکات. زیاتر لە 95%ی کارەکانیان بە بەڵێندەرایەتی لەگەڵ کەرتی تایبەتی ناوچەکاندا ئەنجام دەدەن کە ئەمە نەك تەنها دەبێتە کەمکردنەوەی تێچووەکان، بەڵکو دڵنیایی دەدات لەوەی خودى کۆمپانیا ناوخۆییەکان شارەکانی خۆیان بە هێزی کاری خۆیان بنیاد بنێنەوە. بەڵێندەرەکان لەڕێی پرۆسەیەکی ڕکابەری زیادکردنێکى ئاشکراو ڕوونەوە دەستنیشان کراون و ڕێکاری توندی چاودێریکردنی پرۆژەش بۆ هەر یەك لە پرۆژەکان ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیاییدان لەوەی پڕۆژەکان بەپێی داواکاریەکان جیبەجی دەکرێن.

لەڕێی دامەزراوەی دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرییەوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بڕی زیاتر لە 1.48 ملیار دۆلاری لە 29 هاوبەشی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراقەوە کۆکردووەتەوە.

 

 

 

تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان سێ ئامانجی سەرەکی هەیە- ئاسانکاری کردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارە عێراقییەکان و دانانی بناغەی دروستکردنەوە و چاکبوونەوە بۆ پاراستنى کۆمەڵگەکان لە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی.

تاکو ئێستا، بەرنامەکە ئەم دەستکەوتانەى خوارەوەى هەبووە:-

  •  هاریکاریکردنى گەڕانەوەى 4,93 ملیۆن عێراقى ئاوارەى جەنگى داعش.
  •  بەئەنجامگەیاندنى 3,060 پڕۆژە لە پێنج پارێزگادا کە لە دەستى داعش ڕزگار کراون و لەگەڵیدا بەرەوپێشبردنى دۆخى گوزەرانى زیاتر لە 8 ملیۆن عێراقى.
  • دروستکردنى 44,634 دەرفەتى پارە بەرامبەر بە کار و 3,481 گوژمەى بازرگانى بچووک دابەشکران و بڕى 6,218 گوژمە بە ئافرەتانى سەرۆکى خێزان دران و ئەمەش بووە هۆى بەرزکردنەوەى خێراى داهاتى خانەوادەکان. 
  •  نۆژەنکردنەوەى 568 قوتابخانە و 6 زانکۆى گەورە و 139 دامەزراوەى تەندروستى و 34 بنکەى پۆلیس و دادگا و 126 وێستگەى لاوەکى و تۆڕى کارەبا و 165 وێستگەى چارەسەرى ئاو.
  •  30,538 خانو لە نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنباڕدا نۆژەن کراونەتەوە. 
  • کۆکردنەوەى 1.48 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى لە 30 وڵاتەوە لە نێویاندا حکومەتى عێراق.
     

*لەئێستادا بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هاوبەشێکى دەستنیشانکراوى حکومەتى عێراقە بۆ بەردەوامبوون لە کارى سەقامگیرکردن و فەراهەمکرددنى ئاشتى و سەقامگیرى بۆ وڵاتێک کە بەدەست داعشەوە زیانێکى زۆرى بەرکەوتووە. 

*لە کانوونى دووەمى 2022 ەوە 

Impact

START DATE

May 2015

END DATE

December 2026

STATUS

Ongoing

PROJECT OFFICE

Iraq

IMPLEMENTING PARTNER

United Nations Development Programme

DONORS

Australian DFAT

Austrian Development Agency

Conference of Peripheral Maritime Regions.

DEPARTMENT FOR INT'L DEVELOPMENT (DFID)

Dept of Forgn Afrs Trade & Dev

EUROPEAN COMMISSION

Foreign,Commonwealth & Dev.Off.

GOVERNMENT OF BELGIUM

GOVERNMENT OF BULGARIA

GOVERNMENT OF CZECH REPUBLIC

GOVERNMENT OF DENMARK

GOVERNMENT OF ESTONIA, REPUBLIC OF

GOVERNMENT OF FINLAND

GOVERNMENT OF FRANCE

GOVERNMENT OF GERMANY

GOVERNMENT OF GREECE

GOVERNMENT OF IRAQ

GOVERNMENT OF ITALY

GOVERNMENT OF JAPAN

GOVERNMENT OF KUWAIT

GOVERNMENT OF MALTA

GOVERNMENT OF NETHERLANDS

GOVERNMENT OF NEW ZEALAND

GOVERNMENT OF NORWAY

GOVERNMENT OF POLAND

GOVERNMENT OF REPUBLIC OF KOREA

GOVERNMENT OF ROMANIA

GOVERNMENT OF SLOVAK REPUBLIC

GOVERNMENT OF SWEDEN

GOVERNMENT OF TURKIYE

GOVERNMENT OF UNITED ARAB EMIRATES

ISLAMIC DEVELOPMENT BANK

Italian Min. for Foreign Affairs

KREDITANSTALT FUR WIEDERAUFBAU

Ministry of Foreign Affairs and Trade of

NEW ZEALAND AID

SHELL IRAQ PETROLEUM DEVELOPMENT B.V.

SWEDISH INT'L DEVELOPMENT COOPERATION

UK-Foreign & Commonwealth Off

UNDP Funding Windows

UNITED NATIONS DEVELOPMENT PROGRAMME

USAID

Unspecified

TOTAL CONTRIBUTIONS

$2,341,200,475

DELIVERY IN PREVIOUS YEARS

2015$3,207,121

2016$40,449,217

2017$150,255,823

2018$246,388,814

2019$283,167,407

2020$201,953,122

2021$189,911,099

2022$166,337,038

2023$127,447,842

2024$56,220,846

Full Project information