بەغدا، 15 تشرینی دووەم 2020 - كاریگەری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتییەوە یەكێكی ترە لەو ئاستەنگیانەی دووچاری كۆمەڵگاكان بووەتەوە لە سەرتاپای وڵاتدا و پێویستە چارەسەر بكرێت بۆ زامنكردنی چاكبوونەوەیەكی گشتگیری عێراق لە پەتاكە، ئەمەش بە گوێرەى دوایین ڕاپۆرتی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێراقدا.
ڕاپۆرتی سیاسەتەكان سێیەمین زنجیرەیە كە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا، و بە پێی یەكەمین دوو ڕاپۆرتەكەوە، ڕاپۆرتى کاریگەری قەیرانی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر ئەو بوارانەوە كە عێراق تیایاندا لاوازە و ڕاپۆرتی كارێگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر ئابوورى عێراقەوە كە تێیایدا تێبینی ئەوە دەكرێت كە " كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتییەوە لە عێراقدا " بووەتە مایەی قوڵكردنەوەى ئاستەنگە ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنییە هەنوکەییەکان و لە هەمان كاتدا وای كردووە هەندێك لەم ئاستەنگانە زیاتر زق ببنەوە و كاریگەرى و دەرنجامی هەبێت بەسەر توێژ و پێكهاتە كۆمەڵایەتییە کان لە وڵاتدا.
نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عیراقدا، زێنە عەلی ئەحمەد، دەڵێت: "پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی زۆر گرنگە بۆ هێنانەدی ئامانجەكامان بەوەی كە هیچ كەسێك پشتگوێ نەخرێت.
لە كاتێكدا كە حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی تەواو پابەندە بە باشتركردنی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە عێراقدا و لەگەڵ ئەمەشدا ئاستەنگەكان گەڵێك گەورەن و پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ بەربەستێکى ئاڵۆز و كاریگەرییەکى ترى بۆ بوارى كۆمەڵایەتى لە نێو كۆمەڵگەكاندا دروست كردووە. "
هەروەها گوتی: " فراوانكردنی ڕێوشوێنەكان بەمەبەستی بنیاتنانی متمانە وەكو ئاستەنگیەكی گەورە دەمێنێتەوە لە میانی ڕووبەروونەوەی ئەم پەتایەدا، ئەم ڕاپۆرتەش پێشنیاری سیاسی دەكات بۆ یارمەتیدانی حكومەتی عێراق و پشكدارەكان بۆ ئەوەی پلانێكی كارامە بۆ چاكبوونەوەی عێراق دابنێن.
هەروەها نیشاندنی دەدات كە چاكبوونەوەی عێراق دەبێت لەسەر گرێبەستی كۆمەڵایەتی نێوان هاوڵاتی و دەوڵەتدا بنیات بنرێت، و بۆ ئەم مەبەستەش بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئامادەیە بۆ پشتگیركرنی ئەم هەوڵانە."
لەماوەی چەند مانگی داهاتووشدا چەند توێژینەوەیەكی سیاسی و بابەتیانە بڵاودەكرێتەوە كە تیشك دەخەنە سەر دەرنجامەكانی ئەم پەتایە بەسەر پاراستنی كۆمەڵایەتی و ژینگەی بەردەوام و كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان بەسەر ئەو خێزانانەوە كە لە دۆخێكی ناسكدان.
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق سوپاسی رێكخراوى نێودهوڵهتى كۆچ دەكات، بۆ هەماهەنگیەكەی لە ڕاپۆرتی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە عێراقدا.
ڕاپۆرتەكە لەم لینكەدا بخوێنەرەوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 460 1976 780 964+