دەشتەکانى نەینەوا، کە دەکەونە کەناراوەکانى ڕوبارى دیجلەوە، شوێنێکى بێوێنەن لە دەوڵەمەندیدا لەڕووى کلتورەوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگا خاوەن بیروباوەڕە جیاجیاکانیەوە. لە بەروارى 6 ى حوزەیرانى 2021 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەستا بە سازکردنى فێستیڤاڵێک بەمەبەستى بەرزڕاگرتنى ئەو هێزەى لە فرەچەشنیدایە و ڕابەران و ئەندامانى خاوەن بیروباوەڕى ئاینى و نەژادى کۆمەڵگاکانى ناوچەکەى بەیەکەوە کۆکردەوە بۆ ئاهەنگگێڕان لە بەرتەڵەدا، ئەمەش بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى ئەل تەحریر بۆ پەرەپیدان و ڕێکخراوى وەسڵ تەسڵدا ئەنجام درا. ئەم بۆنەیە بەشێکە لە چاڵاکییەکانى بەرنامەى پێکەوەهەلکردنى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، کە ئەم بەرنامەیە کار بۆ بەهێزکردنى ڕابەرانى کۆمەڵگا نێوخۆییەکان دەکات لە ڕێگەى برەودان بە تواناکانى پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەلگاکانیان و چارەسەرى ناکۆکییەکان و نەخشەڕێژى و جێبەجێکردنى دەستپێشخەرییەکانى کۆمەڵگا بەمەبەستى دڵنیاییدان لەوەى ئەم ئەندامە کاریگەرانەى کۆمەڵگا تەواو ئامادەن بۆ ڕێگەخۆشکردن بۆ هێنانەدى ئاشتى و پێکەوەژیان. بەرنامەکە هەریەکە لە پارێزگاکانى نەینەوا و ئەنباڕ و سەڵاحەدین و دیالە و کەرکوک دەگرێتەوە و سوپاس بۆ ئەو کۆمەکە دەستکراوەیەى حکومەتى دانیمارک.
مريەم خەڵکى بەغدادییەى سەر بە ناحیەى حەمدانییەیە، ئەندامى کۆمەڵەیەکى نەتەوەییە بۆ کەلەپور و هەڵپەڕکێى سریانى. مریەم بەشدارى کۆمەڵێک فێستیڤاڵ و بۆنەى تایبەت بە کۆمەڵگاکەى کردووە لە سەر ئاستى پارێزگا و نیشتیمانیشدا بۆ تیشکخستنەسەر کلتورى جلوبەرگ لە بەغدادییەدا. مریەم دەڵێت: “ئەم دەرفەتە بۆ تیشکخستنەسەر ناسنامەى مێژوویى و کلتوریمان و ئاشنابوون بەو کلتورە جیاوازانەى لە پارێزگاى نەینەوادا هەن لە عێراقدا زۆر گرینگە.”
نینۆس هەنەرمەندێکى شێوەکارە لە بەغدادییەى سەر بە قەزاى حەمدانییە و تاکو ئێتا کارى لەسەر بنیاتنانەوەى ئەو سومبولانەى شارستانیەت کردووە کە لە لایەن داعشەوە تێکشکێنرابوون و پەیکەر و وێنەکێشان لە کارە هونەرییەکانیدا بەکار دەهێنێت. لەڕێگەى وێنەکێشانەوە، نینۆس دەڵێت کە شارستانیەتى ئاشورى، سەرەڕاى گشت ئەو هەوڵانەى بۆ تێکدانى دراون، بەهۆى هەوڵى بێپایانى دانیشتوانى نەینەواوە ماوەتەوە. لەو بارەیەوە دەڵێت: “لەڕێگەى وێنەکانمانەوە، توانیومانە ئەو پەیامە بگەیەنین کە دەڵێت نەینەوا شارى فرە فەرهەنگى و شارستانیەت و مێژووە.”
ڕەفاڵ تەمەنى 15 ساڵە و دانیشتووى ئەل کەفاتە لە شارى موسڵ و نیگارەکانى هێناوە بۆ ئاهەنگەکە. ئەو لەو بارەیەوە دەڵێت: “پێویستە گشتمان لەم قۆناغەدا یەکبگرین و پارێزگارى لەم پێکەوەژیانە بکەین و شارەکەمان لەڕێگەى هونەرەوە بنەخشێنین بۆ نەهیشتنى کاریگەرییەکانى جەنگ.”
سەحەر لە بوارى کارى دەستى و ڕازاندنەوەى هۆڵەکان و ئاهەنگى بوکگواستنەوە و بۆکگواستنەوەدا کار دەکات و دەڵێت: “بۆنەکەى ئیمڕۆ ژینگەیەکى پاریزراوە بۆ ئافرەتان بۆئەوەى بشدارى لە لە بنیاتنانەوەى کۆمەڵگایەکى ئاشتیخوازدا بکەن.”
شەتات خەڵکى بەعشیقەیە و دەڵێت” ماوەى پەنجا ساڵە لەنێو خانەوادە و براکانمدا دەژیم و هیچ شتێک ناتوانێت ئەو خۆشەویستییە بپچڕێنێت کە بەیەکەوەمان دەبەستێتەوە. بەشداریم لەم پێشانگایەدا کردووە بۆئەوەى پێشانى خەڵکى بدەم کە ئێمە یەک جەستەین و نە داعش و نە جەنگ ناتوانێت لەیەکمان جیا بکاتەوە.”
سوزان و ئەشواق دانیشتووى بەهزانین و چەن خواردنێکى بەنێوبانگى بەهزانییان نمایش کردووە. سوزان دەڵێت” ئەمە دەرفەتێکى زۆر جوان بوو بۆ ئێمە بۆ ئەوەى لەگەڵ برا و خوشکەکانماندا لە گشت ناوچەکانى نەینەوادا بەشدارى بکەین و برەو بەم تێکەڵییە بهێنین کە وڵات و پاریزگاکەمان دەوڵەمەند دەکات.”
لەهەمان کاتدا ئەشواق دەڵێت “هەندێک خواردن هەن کە تەنها لە باشیک هەن. لەڕێگەى بەشداریکردنمانەوە، ویستوومانە ئەو خواردنانە بخەرینە ڕوو و ڕوونى بکەینەوە کە ئەم خواردنە میژووییانە لە باشیکدا چۆن دروست دەکرێن.”
ئەژار تەمەنى 22 ساڵە و چاڵاکوانێکى کۆمەڵگاى مەدەنییە لە گوندى تەل ئە لەبەن لە قەزاى حەمدانییە و لە بوارى برەودان بە ئاشتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتیدا کاردەکات وەک بەڕێوەبەرى نەژادى ناوەندى ڕێکخراوە دیموکراسییەکان. ئەژار دەڵێت” لەم قۆناغەدا، پێویستە گشتمان یەکبگرین بۆ بەدیهێنانى عێراقێکى یەکگرتوو، بۆئەوەى کاریگەرییەکان جەنگ بڕەوێنینەوە و هاریکاربین لە چاکبوونەوى نەینەوا و برەو بە ئاشتییەکى تاهەتایى بدەین.”
لە ساڵى 2020 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەستا بە خستنەگەڕى بەرنامەیەکى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى بۆماوەى ٥ ساڵ بەمەبەستى برەودان بە کۆمەڵگایەکى بەهێزتر و ئاشتیخوازتر و یەکگرتووتر لە گشت ناوچەکانى عێراقدا.