ئافرەتان لە عێراقدا پێشڕەوى دەکەن

2021 March 7

وێنە: ئاسیا (چەپ) و مریەم (ڕاست)

عێراق وڵاتێکى دەوڵەمەندە لە کەلتور و دابونەریتدا. لەکاتێکدا زۆربەى کات ئافرەتان لە دەستەى بەڕێوەبردندا نوێنەریان نییە و زیاتر لە ڕۆڵە نەریتییەکاندا زیاتر دەردەکەون، خەریکە ئاماژەکانى بەرەوپێشچوون لە ڕووى نوێنەرایەتى ڕەگەزییەوە لە سەرکردایەتیدا زیاتر دەردەکەوێت. لەڕێگەى پشتیوانیکردنى پێکهێنانى کۆمەڵەکانى لاوان و ئافرەتان بۆ ئاشتى لە عێراق، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان تواناى ئافرەتانى عێراقى بینیوە لە هاندانى کۆمەڵەکانى لاوان و دروستکردنى گۆڕانکارى و دانانى بناغەیەک بۆ داهاتوویەکى باشتر.

ئاسیا سەرکردەى کۆمەڵەى لاوان و ئافرەتانى دیالە و مریەم کە ئەندامى کۆمەڵەیە گفتوگۆ لەبارەى پاشخان و ئامانج و ئامۆژگاریەکانیان دەکەن بۆ سەرکردە ئافرەتەکانى داهاتوو لە عێراقدا.

ئاواتە پیشەییەکانت چین؟

ئاسیا: دەمەوێت ببم بە ئەندام پەرلەمان

مریەم: من هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆرۆسم لە بوارى فیزیادا و دەمەوێت ببم بە کاوەن کار.

ئایا هەمیشە ئارەزووى بوون بە سەرکردە و هاریکاریکردنى کەسانى ترت کردووە؟

ئاسیا: نەخێر. کاتێک تەمەنم 21 ساڵ بوو، کێشەى جەستەیى و دەروونیم هەبوو کە وایان لێکردم بەشوێن گۆڕانکاریدا بگەڕێم. پێویستم بە هاریکارى پزیشکى بوو و نەمویست بەرپرسیارێتى زیاتر بخەمە سەر شانى خانەوادەکەم کە لە چینى ناوەڕاستن، هەر بۆیە بڕیارمدا بەرپرسیارێتى بگرمە ئەستۆ و لەپێناو خۆمدا بەهێزبم.

.وێنە: ئاسیا لەمیانى کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانى گشت کۆمەڵەکانى لاوان و ئافرەتان بۆ ئاشتى لە ساڵى 2021 دا دەدوێت

ئێوە لەگەڵ کۆمەڵەى لاوان و ئافرەتانى دیالە بۆ ئاشتى کاردەکەن کە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق پشتیوانى دەکرێت. ئەزموونەکەت چۆن بووە لە کارکردندا لەگەڵ لاوانى ترى پارێزگاى دیالەدا؟

ئاسیا: من کۆمەڵەى خۆبەخشانى خۆمم هەیە بە ناوى نیساء حالیمە، کە تیمێکە تەنها لە ئافرەتان پێکهاتووە. دابونەریتەکان لە دیالەدا وایانکردووە ئافرەتان نەتوانن بە ئاسانى لەگەڵ پیاواندا ئاخاوتن ئەنجام بدەن. من حجەختم لەسەر کارکردن کردەوە لەگەڵ ئافرەتە لاوەکاندا لەکاتێکدا چاوەڕێى هەلێک بووم بۆ کارکردن لەگەڵ هەردوو ڕەگەزدا. ماوەى سێ ساڵ کارم لەگەل ئافرەتاندا کرد و پاشان دەرفەتى ئەوەم بۆ هاتە پێشەوە کۆمەڵەیەکى لاوان دروست بکەم کە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانى بکات. هەستم کرد کۆمەڵگاکە بەرەوپێشەوە چووە و بووە بە کەشێکى گونجاوتر بۆ هەردوو ڕەگەز بۆ ئەوەى بەیەکەوە کار بکەن، و ئێستا من دامەزرێنەر و سەرکردەى کۆمەڵەى لاوانى دیالەم بۆ ئاشتى.

مریەم: لە ساڵى 2014 دا وەک خۆبەخش دەستم بە کارکردن کرد وەک تاکە ئافرەتێک لە کۆمەڵەیەکدا کە هەموویان پیاو بوون. بە پشتیوانى خانەوادەکەم توانیم بەسەر کۆمەڵێک بەربەستدا زاڵبم لەڕووى ئەو دیدگایەى کۆمەڵگا بؤمنى هەبوو لەبەر کارکردنم تەنها لەگەڵ پیاواندا. ئەگەر بەراوردى ساڵى 2020 لەگەڵ 2014 دا بکەیت، دەبینیت کە دیالە زۆر پەرەى سەندووە و ئێستا کارکردنى ئافرەت لەگەڵ پیاواندا مایەى ڕەزامەندییەکى زیاترە. ئەو پێویستیانەى پەیوەندییان بە پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆناوەهەبوو ئافرەتانى هاندا بێنە پێشەوە و کارى خۆبەخشى زیاتر ئەنجام بدەن لە کۆمەڵگاکانیاندا.

.وێنە:مریەم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەا نوێنەران گۆتارێک پێشکەش دەکات کە پێکهاتووە لە ئافرەتان و لاوانى کۆمەڵەکانى ئاشتى لە 2021 دا.

ئامۆژگاریت چییە بۆ ئەو ئافرەتە لاوانەى دەیانەوێت ببن بە سەرکردە لە عێراقدا؟

ئاسیا: خۆبەخشى لە کۆمەڵگادا گرینگە و دەبێت لە سەرەتاى منداڵییەوە فێربکرێن. بەڵام، دەبێت ئافرەتان وریابن لەوەى ڕەنگە هەندێک لەپیاوان خۆیان وا نیشان دەدەن کە مێشکیان کراوەیە بەڵام ڕەنگە ئەوەندە هاریکار نەبن کە دەردەکەوێت. هەمیشە پشتیوانى لە خۆبەخشى و سەرکردایەتى ئافرەتان دەکەم بەڵام، ئامۆژگارى ئافرەتانى عێراق دەکەم کە هۆشیاربن و ئاگادارى خۆیان بن. خۆبەخشى کارێکى مەزنە بۆ ئەوەى ئافرەتان لە ڕێگەیەوە لەکۆمەڵگادا بگەشێنەوە.

مریەم: ئەگەر ئافرەتان بیانەوێت لەداهاتوودا ببن بە سەرکردە دەبێت کار لەسەر دوو شت بکەن. یەکەم، پێویستە متمانەبەخۆبوون لە ناخیدا بڕوێنێت و دووەم، دەبێت خانەوادەکەى هان بدات بۆئەوەى متمانەیان پێى هەبیت. پێموایە دەبێت بڕوا بە خانەوادەکانمان بهێنن کە ئێمە کارێکى ڕاست دەکەین و دڵنیاین کە کارەکانمان نابنە هۆى ئەوەى زەرەرمان پێبگات. دەبێت ئافرەتان پشتیوانى یەکتربن و ئامۆژگاریم ئەوەیە ئافرەتى تر بدۆزیتەوە بۆئەوەى لەکاتى هاتنەپێشەوەى ئاستەنگەکان پشتیوانیت بکات.

عێراق وڵاتێکى دەوڵەمەندە بە کەلتور و سەرچاوە، بەڵام ڕووبەڕووى چەندین ساڵ لە نەهامەتى و جەنگ بووەتەوە. دیدگاتان چییە بۆ داهاتووى عێراق؟

مریەم: ئەمە وەڵامێکى سێ لایەنەى دەوێت. ئێمە پێویستمان بە ئازادییەکى ڕاستەقینە هەیە بۆ ڕادەربڕین و گوزارشتکردن، و قبوڵکردنى یەکترى لە لایەن عێراقییەکانەوە بەبێ ڕەچاوکردنى چاشخان و جیاوازییەکانى نێوانیان، و دەبێت لاوان ڕۆڵێکى ڕاستەقینەیان هەبێت لە پڕۆسەى بڕیارداندا. ئەگەر ئەمانە بێتەدى عێراق داهاتوویەکى پرشنگدار چاوەڕێى دەکات.

ئاسیا: من گەشبینم بە داهاتووى عێراق. بەهێزترین کۆمەڵ لە کۆمەڵگاکەى ئێمەدا لاوانن. ئەگەر لاوان بەهێزبکرێن و بەشدارى پڕۆسەى بڕیاردان بکەن، دەبن بە بزوێنەرى کۆمەڵگایەکى نوێ.

.وێنە: کۆمەڵەى لاوانى دیالە بۆ ئاشتى لەمیانى بڵاوکردنەوەى کەرەستەى هۆشیارکردنەوە و کەلوپەلى خۆپاراستنى کەسى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە 2020 دا

کۆمەڵەکانى لاوان و ئافرەتان بۆ ئاشتى لەلایەن حکونەتى دانیمارکەوە پشتیوانى دەکرێن