سلێمانی، 14 ی ئازار 2019- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاوکاریی لەگەڵ تیمی هەڵبژاردنی سەر بە نێردهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ هاریكارى عێراق وۆرکشۆپێکی پلاندانانی ستراتیژیی ڕێکخست وەکو بەشێك لە پشتیوانی بەردەوام بۆ كۆمیسۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانى عێراق.
ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران و نوێنەرانی كۆمیسۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان ئامادەی وۆرکشۆپەکە بوون بۆ دەستنیشانکردنی ئاڕاستەی ستراتیژیەتی پێنج ساڵی داهاتوو، وۆرکشۆپەکە ڕێنمایی کردارەکی دابین کرد لەسەر ئاستەنگیە ستراتیژییەکان و پێکهێنانی بنەماکانی دید و ئهركهكان و ڕێنماییەکانی كۆمیسۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان و نمونەی سەرکەوتووی وڵاتانی تر پێشکەش کرا.
جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خاتوو ئالیس والپۆڵ وتی "لە دەستنیشانکردنی ئاراستە ستراتیژیەکانی داهاتووی دامەزراوەکەدا، تێڕامان و فێربوون لە وانەکانی پێشوو وە ئەزموونەکانەوە گرنگن، هەروەها پێکهێنانی ئامانج و ئامانجە درێژخایەنەکان بە شێوەیەک وەڵامدەر بن بۆ داواکاریەکانی خاوەن بەرژەوەندیەکانی هەڵبژاردن".
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێز مەعان ئەلحیتاوی وتی "ئێمە پابەندین بە پەرەپێدانی توانستەکانمان و باشترکردنی پرۆسەکانی هەڵبژاردن وبەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانمان بۆ بنیادنانی متمانەی خاوەن بەرژەوەندیەکان بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ونێردهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ هاریكارى عێراق.
وۆرکشۆپەکە کۆتاییهات بە یەکەمین ڕەشنوسی پلانی ستراتیژی کە پەرەیپێدرابوو لەلایەن ئامادەبووانەوە، ئەم ڕەشنوسە پێداچوونەوە و تەواوکردنی بۆ ئەنجام دەدرێت لەلایەن شارەزایانی كۆمیسۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان بۆ گەشتن بە کۆتا وەشانی پلانە ستراتیژیەکە.
پڕۆژەی پشتیوانیکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراقی، کە لە ساڵی 2018 دا بەگەڕخرا ئامانجی جێبەجێکردنی ئەو تەداخولانەیە کە ئاسانکاری دەکات بۆ بەرەوپێشچوونی كۆمیسۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان بەرەو بوون بە دەستەیەکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شەفاف و بەرپرس و پیشەییانە کە توانای هەبێت هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدات بەو شێوەیەی پەسەندکراوە لەلایەن هەموو بەش و چینەکانی کۆمەڵگەی عێراقییەوە. تەداخولەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت لەگەڵ پشتیوانیکردنی پلاندانانی کردەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و قەزاکان، ئەمەش توانستەکانی كۆمیسۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان دامەزراو تر دەکات و کاریگەرێتی دامەزراوەیی بەهێز دەکات و برەو دەدات بە بەشداربوونێکی گشتگیر و کاریگەرانەی خاوەن بەرژەوەندیەکان.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
خاتوو ئیسرا مەنسور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان، (م): 009647722600576